بەبۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنی، نێچیرڤان بارزانی وەك جێگری یەكهمی سەرۆكی پارتی، لە برووسكەیەكی پیرۆزباییدا غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی كرد، ئەمە دەقەكەیەتی:
برای بەڕێزمان جەنابی كاك نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.
سڵاوێكی برایانەی گەرم...
بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەی (14)ی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بۆ جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان دەكەین و هیوای تەمەن درێژی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بۆ جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێویستییەكی ئەم قۆناغەی خەباتی گەلی كوردستانە، هیوادارین كەوا تێبكۆشن لەپێناو یەكڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەكان و ڕێكخستنەوەی ناوەندی سیاسی و ناوماڵی كوردستان، ئەمەش دەبێتە فاكتەرێكی بەهێز بۆ پاراستنی ئەزموون و دەستكەوتەكانی باشووری كوردستان.
دووبارە هیوای تەمەن درێژی و تەندروستییەكی باش بۆ بەڕێزتان و پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتر بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەخوازین و جەخت دەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی و هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان ... لەگەڵ رێز و خۆشەویستی دووبارەماندا.
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كورد و كوردستان.
برای دڵسۆزتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.