Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 15:41

له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران تا ئێستا 61 كه‌س شه‌هیدبوون و 5 هه‌زاری دیكه‌ش بریندار بوون

کوردستان TV
100%

ڕیكخراوی هه‌نگاو بۆ مافی مرۆڤ ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی په‌نجا ڕۆژ خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌ ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای ئێران كه‌ له‌ 38 شار درێژه‌ی هه‌یه‌، تا ئێسته ‌61 هاووڵاتیی كورد له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و شارانه‌دا به‌ ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران بوونه‌ته‌ قوربانی و پتر له‌ 5 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش به‌ گولـله‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بریندار بوونه‌.

ئه‌و ڕێكخراوه‌ له‌ ئاماره‌كانی بنكه‌ی ئامار و به‌ڵگه‌نامه‌كانی خۆیه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاره‌ كوردییه‌كان له‌ ئێران 61 كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ شه‌هیدكراون له‌وانه‌یش 51 له‌ قوربانییه‌كان ڕاسته‌وخۆ به‌ گولـله‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان شه‌هیدبوون.

له‌ كۆی ئه‌و قوربانییانه‌ش 5 قوربانی به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دان و 4 قوربانیش به‌ هۆی لێدان به‌ قامچی و یه‌ك قوربانی به‌ هۆی هه‌ڵمژینی گازی فرمێسكڕێژ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌و قوربانییانه‌ش 53 هاووڵاتی له‌ شاره‌ كوردییه‌كان شه‌هیدكراون و هه‌شتیان له‌ شاره‌كانی دیكه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.