سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی خانه‌ی ناوجه‌وانانی كرد و له‌گه‌ڵیان نانی خوارد و به‌ڵێنی پێدان زوو زوو سه‌ردانیان بكات.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر گوتی: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م بە بۆنەی دەستپێکی خوێندنی ساڵی نوێ، خانەی نەوجەوانانی هەولێرمان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە گفتوگۆمان لەگەڵ منداڵانی خانەی نەوجەوانان کرد و گوێمان بۆ حەز و داخوازییەکانیان شل کرد.
گوتیشی: هەر بەو بۆنەیەوە دیاریمان بەسەر منداڵه‌كان دابەشکرد و بەڵێنمان پێدان سەردانی بەردەوامیان بکەین، دواتریش لەگەل منداڵە بێ سەرپەرشتەکان بەیەکەوە خوانی بەیانیمان خوارد.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له سه‌ردانه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له بەرێوەبەری گشتی چاودێری و گەشە پێدانی کۆمەڵایەتی و بەرێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی و فه‌رمانبه‌رانی خانه‌كه ئامادەی مەڕاسیمەکە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.