وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م داخستنی 79 سه‌نته‌ری جوانكاری بێ مۆڵه‌تی له شاری به‌غدا ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا: ئه‌مڕۆ دووشه‌م لیژنه ته‌ندروستییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 79 سه‌نته‌ری جوانكاری بێ مۆڵه‌تیان له شاری به‌غدای پاته‌خت داخست.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه فه‌رمانی پێدانی مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه ئه‌هلییه‌كانیان له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌ركردووه له‌وانه وه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی، نۆرینگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری رۆژانه و سه‌نته‌ره تایبه‌تمه‌ندی و جوانكارییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌كانی تا ئه‌و كاته‌ی ڕێنمایی نوێ له‌مباره‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.