به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستگیركردنی ئافره‌تێكی خه‌ڵكی توركیای ڕاگه‌یاند كه 28 ده‌فته‌ر دۆلاری دزی بوو.
پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژهەڵات لە گەڕەکی (بەفرین ستی) ئافرەتێکیان بەناوی (ھ. م. م) بە تۆمەتی دزینی 280 هەزار دۆلار واتا (28 دەفتەر دۆلار) دەستگیر کرد.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا کە ئافرته‌كه خەڵکی توركیایە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئافره‌ته دزه‌كه لە بنکەکانی پۆلیسی حەدیاب و خانەقا بەپێی ماددە (453) و (459) لە یاسای سزادان داواکرابوو، دۆسیەی لێکۆڵینەوەشی بۆ ڕێک خرا و ڕادەستی دادگا کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.