میدیاكانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرایان كرد كه به‌ڕێوه‌به‌ری مۆڵه‌ته‌كان له كۆمپانیای نه‌وتی به‌سڕا ده‌ستگیركراوه، ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی په‌یوه‌ندی به‌و گه‌وره‌ترین گرووپه قاچاغچییه نه‌وته‌وه هه‌یه كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری مۆڵه‌ته‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی به‌سڕا له‌لایه‌ن كه هێزێكی ئاسایشی نیشتمانییه‌وه ده‌ستگیركراوه.
ده‌ستگیركردنی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره په‌یوه‌ندی به‌و گه‌وره‌ترین گرووپه قاچاغچییه نه‌وته‌وه هه‌یه كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا ده‌ستگیركردنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕأگه‌یه‌نرا.
رۆژی چوارشه‌می ڕابردوو محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویتێكدا ڕایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی به دواداچوونه‌كانیان بۆ تۆڕه‌كانی قاچاغچێتی نه‌وت، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ گرووپێكی مافیا و قاچاغچێتی نه‌وت ده‌ركرد كه بوێری ئه‌وه‌یان كردبوو مافی گشتیی عێراقییه‌كان بدزن.
ڕاشیگه‌یاندبوو كه به یارمه‌تی خودا و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و هه‌روه‌ها به هه‌ماهه‌نگی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی تر توانیان گه‌وره‌ترین تۆڕ و باندی قاچاغچێتی نه‌وت له پارێزگای به‌سڕا هه‌ڵبووه‌شێنینه‌وه و ده‌ستگیریان بكه‌ین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆتایی تویته‌كه‌یدا جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه ئه‌وان ده‌ست له هیچ هه‌وڵێك ناپارێزن و شه‌و و ڕۆژ كار ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌هه‌موو شێوه جۆراوجۆره‌كانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.