سبه‌ی سێشه‌م دیارده‌ی مانگگیران له زۆرێك له وڵاتانی سه‌ر گۆی زه‌وی ڕوو ده‌دات، بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه دیارده‌كه ده‌بینن ده‌رفه‌تێكی ده‌گمه‌ن ده‌بێت بۆ بینین و چاودێریكردنی، چونكه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵی تر ئه‌م دیارده‌یه دووباره نابێته‌وه.
دیارده‌كه له هه‌ندێ ناوچه‌ی سه‌ر گۆی زه‌وی مانگگیرانی ته‌واوه‌تی ده‌بێت، وه‌ك له كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باكور كه له كاتژمێره‌كانی پێش به‌ره‌به‌یان به‌دیار ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها له كیشوه‌ری ئوستڕالیا و زه‌ریای هێمنیش به‌هه‌مانشێوه مانگگیران ته‌واوه‌تی ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ناوچه‌ی كیشوه‌ری ئاسیا، به‌ڵام كاته‌كه‌ی له‌م ناوچانه دوای خۆرئاوابوون ده‌بینرێت.
له هه‌ندێ ناوچه‌ی تریش بۆ نموونه له ئۆرانۆس مانگگیرانه‌كه نیمچه‌یی یان ناته‌واو ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان، دیارده‌كه كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ ڕوو ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق وته‌نانه‌ت زۆرێك له وڵاتانی عه‌ره‌بیش مانگگیرانه‌كه نابینرێ.
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له به‌شه‌كانی تری سه‌ر گۆی زه‌وی كه لایان شه‌وه دیارده‌كه به ڕوونی ده‌بینرێ، وه‌ك له كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باكور و ئوستڕالیا و زه‌ریای هێمن و هه‌ندێ له وڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیا له‌وانه ژاپۆن.
مانگگیرانه‌كه‌ی سبه‌ی به مانگگیرانی خوێنیش ناسراوه، چونكه ڕه‌نگی مانگ سوور یان پڕته‌قاڵی ده‌رده‌كه‌وێت كه تێكه‌ڵ به خۆرئاوابوون و خۆرهه‌ڵاتن بووه.
جێی باسه دیارده‌ی مانگگیران به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاتێك ڕوو ده‌دات كه خۆر و مانگ به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌بن و زه‌وی ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردووكیان، به‌مه‌ش مانگگیرانی ته‌واوه‌تی ڕوو ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.