سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م هاووڵاتییه‌كی خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدای پایته‌خت ته‌قه‌ی لێ كرا و كوژراوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدا ئاشكرایان كرد: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له شه‌قامی سناعه له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه له ئۆتۆمبێله‌ك كراوه كه هاووڵاتییه‌كی خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی تێدا بووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا: هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه به‌هۆی به‌ركه‌وتنی چه‌ند گولـله‌یه‌ك به‌سه‌ختی بریندار بووه، له كاتی گواستنه‌وه‌شی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌م سوپای كه‌نه‌دا كوژرانی ئه‌فسه‌رێكی سوپاكه‌یان به‌ناوی ئیریك چیۆنگ له ڕووداوێكی ته‌مومژاویدا به‌ر له دوو ڕۆژ له شاری به‌غدا ڕاگه‌یاندبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.