وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه تیمه‌كانی چاودێری بازرگانی هه‌ولێر له گه‌ڕان و پكشنینه‌كانیان به‌رده‌وامن و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا 170 دوكان و ماركێت و كۆگایان به‌سه‌ر كردۆته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی دا: تیمه‌كانی چاودێری بازرگانی هه‌ولێر لە ماوەی حه‌وت ڕۆژی ڕابردوودا توانیویانه سەردانی زیاتر لە (170) شوێن لە مارکێت و سەوزەفرۆش و سەموونخانە و نانەوەخانە و گۆشتفرۆش و کۆگا بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌و 170 شوێنه‌دا دەستگیراوه بەسەر بڕی 600 كیلۆگرام له کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو و قەدەغەکراو.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ر هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌رپێچییان كردووه، پسوولەی سەرپێچی و پێبژاردنیان بۆ کراوە و سزادراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.