به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی سۆران ڕایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاگر له ماڵێكی شارۆچكه‌ی چۆمان كه‌وتۆته‌وه، ڕووداوه‌كه‌ش به‌هۆی سۆپای نه‌وته‌وه بووه.
به‌رگریی شارستانی سۆران ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ دووشەم ئاگادار کراینەوە بە هەبوونی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵی هاووڵاتییەک لە شارۆچكه‌ی چۆمان.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌كه تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگریی شارستانی چۆمان بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه ده‌رچوو و توانیان ڕێگری لە زیادبوونی ئاگرەکە بکەن و زیانەکان کەمتر بکەنه‌وه .
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بەپێی ڕاپۆرته‌كان، هۆکاری ڕوودانی ئاگرەکە سۆپای نەوت بووه.
به‌رگریی شارستانی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه جیا لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نەبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.