سوپای كه‌نه‌دا ئه‌مڕۆ دووشه‌م كوژرانی ئه‌فسه‌رێكی سوپاكه‌یان له ڕووداوێكی ته‌مومژاویدا له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق ڕاگه‌یاند.
سوپای كه‌نه‌دا له به‌یاننامه‌یه‌كدا له تویته‌ر ڕایگه‌یاند: ڕۆژی شه‌مووی ڕابردوو ئیریك چیۆنگ ئه‌فسه‌ر له سوپای كه‌نه‌دا له ڕووداوێكی ته‌مومژاویدا دوور له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له شاری به‌غدا هاته كوشتن.
ڕاشیگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدا ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه له‌باره‌ی هۆكاری كوشتنی ئه‌فسه‌كه‌مان.
كاپتن ئیریك چیۆنگ ئه‌فسه‌ر بووه له تیمی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كان له باره‌گای فه‌رمانده‌یی لیوای 38ی كه‌نه‌دا و خه‌ڵكی شاری وینیپێگ له هه‌رێمی مانیتۆبا بووه.
كاری چیۆنگ له شاری به‌غدا بریتی بووه له جێبه‌جێكاری په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان له‌نێو هێزی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی.
جێی باسه هه‌ر له شاری به‌غدا ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه له ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی كرا كه هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی تێدابوو و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شییه‌وه به‌ر له گه‌یشتنی بۆ نه‌خۆشخانه، هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه گیانی له‌ده‌ست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.