Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 04:40

سوودانی فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە كوشتنی هاووڵاتییەكی ئەمریكی لە بەغدا دەدات

کوردستان TV
100%

 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە دەزگا تایبەتمەندەكانی وەزارەت و دەزگا ئەمنییەكانی دیكە بۆ بەدواداچوون بۆ بارودۆخی كوشتنی هاووڵاتییەكی ئەمریكی لە بەغدای پایتەخت.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، دەستبەجێ دوای ڕووداوەكە لیژنەكە پێكهێنراوە بۆ زانینی وردەكاری و هۆكارەكانی و گەیشتن بە ئەنجامدەرانی بەزووترین كات.
سەرلە ئێوارەی دوێنێ هاووڵاتییەكی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەمەریكی لە ناوەڕاستی شاری بەغدای پایتەخت تەقەی لێ كرا و كوژراوە.
لەوبارەیەوە سەرچاوە ئەمنییەكانی شاری بەغدا ئاشكرایان كرد‌ كە سەرلە ئێوارەی دوێنێ لە شەقامی سناعە لە ناوەڕاستی شاری بەغدا ، لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلەك كراوە كە‌‌ هاووڵاتییەكی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەمەریكی تێدا بووە.
ئاماژەیان بەوەش داوە كە هاووڵاتییە ئەمەریكییەكە بەهۆی بەركەوتنی چەند گولـلەیەك بەسەختی بریندار بووە، لە كاتی گواستنەوەشی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكانی گیانی لەدەستداوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.