Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 04:34

بە گوژمەی زیاتر لە (2 ملیار دینار)، (5) پرۆژەی گرنگی قیڕتاوكردن لە گەڕەكی هەولێری نوێ بەكۆتاهات

کوردستان TV
100%

لە گەڕەكی هەولێری نوێ بە گوژمەی (2 ملیار و 589 ملیۆن و 225 هەزار دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و 15%ی داهاتی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر، (5) پرۆژەی گرنگی قیڕتاوكردن لەگەڕەكی هەولێری نوێ بەكۆتاهات، بەمشێوەیەی لای خوارەوە:-
یەكەم/ بەگوژمەی (1 ملیار و 750 هەزار دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر پڕۆژەی قیرتاوكردنی بەشێكی زۆر لە شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكی هەولێری نوێ.
دووەم/ بەگوژمەی (388 ملیۆن و 700) هەزار دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، پڕۆژەی قیرتاوكردنی چەند شەقامێكی ناوخۆیی لەكەرتی (250مەتری) هەمان گەڕەك.
سێیەم/ بە گوژمەی (242 ملیۆن و 100 هەزار دینار) لەسەر داهاتی 15%ی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر، پڕۆژەی قۆناغی یەكەمی قیرتاوكردنی (22 شەقامی) كەرتی 250 مەتری هەمان گەڕەك.
چوارەم/ بەگوژمەی (135 ملیۆن دینار) لەسەر داهاتی 15%ی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر، پڕۆژەی دروستكردن و قیرتاو كردنی شەقامێكی (30 مەتری) و شەقامێكی تری (20 مەتر) لەهەمان گەڕەك.
پێنجەم/ بەگوژمەی (73 ملیۆن و 425 هەزار دینار) لەسەر داهاتی 15%ی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی 3، قیرتاوكردنی شەقامێكی (30 مەتری) لە (كەرتی 250) مەتری هەمان گەڕەك .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.