Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:13

گۆڤارێكی ئەمریكی سەرنجراكێشترین پیاو بۆ ساڵی 2022 هەڵدەبژێرێت

کوردستان TV
100%

گۆڤاری" پیپڵ" ئەمریكی ئەستێرەی فیلمی "كاپتن ئەمریكا" كریس ئیڤانس-ی وەك سەرنجراكێشترین پیاوی زیندوو بۆ ساڵی 2022 دەستنیشان كرد، دوای ئەوەی پۆڵ ڕود، لە ساڵی 2021 نازناوەكەی بەدەستهێنا.
لەوبارەیەوە ئیڤانس-ی تەمەنی 41 ساڵ، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤارەكەدا گوتی: دایكم بەم هەواڵە زۆر دڵخۆش دەبێت، شانازی بە هەموو كارێكمەوە دەكات، بەڵام ئەوە شتێكە كە بەڕاستی دەتوانێت خۆی نیشان بدات.
هەروەها ئیڤانس بە گۆڤارەكەی گوتووە: كاتێك دەبمە"پیرە پیاوێكی لاواز" لە دڵەوە سەیری نازناوەكە دەكەم.
شایانی باسە جەماوەری ئیڤانس بەدرێژایی ساڵان لە ڕۆڵی سەرەكی لە یەكێك لە یەكەم زنجیرە تەلەفزیۆنییەكەیدا بەناوی "ڕەگەزی بەرامبەر" لە ساڵی 2000 تا فیلمی "كاپتن ئەمریكا"ی ستیڤ ڕۆجەرز لە ساڵی 2019 زیادی كردووە.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.