Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:46

ئەنجومەنی فرێدانی عەمامەی سەری پیاوانی ئایینی شیعەی ئێران دامەزرا

کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی فرێدانی عەمامەی سەری پیاوانی ئایینی شیعەی ئێران دامەزرا
بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ و چاپەمەنی فەرەنسی، خەڵكی ئەم وڵاتە پێكهاتەیەكی نوێیان بەناوی ئەنجومەنی فرێدانی عەمامەی سەری پیاوانی ئایینی شیعەی ئێران دامەزراندووە.
فڕێدانی عەمامەی سەری پیاوانی ئایینی لە ماوەی 51 ڕۆژی ڕابردوودا بووەتە مۆدێلێكی نوێ لە ئێران، گەنجانی ئێرانیش لە شەقام و گۆڕەپانەكاندا هێرش دەكەنە سەر پیاوانی ئایینی و عەمامەكانیان فڕێ دەدەنە سەر زەوی.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی فەرەنسی، ئەو ئەنجومەنە كە دامەزراوە وەك تیمی پەرشوبڵاو كاردەكات و هەر تیمێك لانیكەم لە دوو كەس پێكدێت.
لە بەشی مەرج و ڕێساكانی ئەندامبوون لە ئەنجومەنەكەدا هاتووە، ئەوانەی دەبنە ئەندام دەبێت بە وریاییەوە كار بكەن و هەروەها كامێرا لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن بۆ گرتنی وێنە و ڤیدیۆ لەكاتی فڕێدانی عەمامەكاندا.
شەوی رابردوو-ش رێبەری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا رایگەیاند: دژە هێرش لە هەموو جیهان دەستیپێكردووە و ئەوەی لەنێو جیهانی ئیسلامی هەیە لەوە مەترسیدارترە.
گوتیشی: هێرشێكی تووند لە دژی ئیسلامییەكان و عەمامەدارەكان لە كۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە و هەڵمەتێك هەیە بۆ لادانی سەرپۆش لەو وڵاتە. 
بۆ بینینی فرێدانی عەمامەی پیاوێكی شیعەی ئایینی ئێران كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە..
 

https://fb.watch/gFP4RWvgwh/ 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.