Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:17

بەبیابانبوون نزیكەی 40 لەسەدای رووبەری عێراقی خستووەتە ژێر مەترسییەوە

کوردستان TV
100%

 عەبدولـلەتیف رەشید، سەركۆماری عێراق، رایگەیاند: لەئێستادا دیارترین ئاڵنگاری كە وڵاتەكەی ڕووبەڕووی بووەتەوە، كێشەی ئاوە و ئاماژەی بەوەیش دا كە بەبیابانبوون نزیكەی 40 لەسەدای رووبەری عێراقی خستووەتە ژێر مەترسییەوە.
عەبدولـلەتیف رەشید رەشید لە میانی 27هەمین كۆنفرانسی باڵای جیهانیی ئاووهەوا "COP27" كە لە شاری شەرەمشێخ لە میسر بەڕێوەچوو گوتارێكی پێشكەش كرد و تیایدا تیشكی خستەسەر ئەو ئاستەنگانەی كە بەرەوڕووی عێراق بووەتەوە لەنێویاندا كەمی ئاو، هەروەها كاریگەرییە نەرێنییەكانی لەسەر كشتوكاڵ، زۆنگاوەكان و ژیان.
ئاماژەی بەوەیشدا كە لەم ئاستەدا دیارترین ئاڵنگاری كە لە عێراقدا رووبەڕوویان بووەتەوە، كێشەی ئاوە و گوتی: ئەم قەیرانە وای لە دەزگاكانی حكوومەت كردووە كە سیاسەتی كشتوكاڵی لەو ناوچانەدا كە بۆ كشتوكاڵ پشت بە ئاودێری دەبەستن پەیڕەو بكات".
گوتیشی: لەمڕووەوە رووبەرێكی بەرفراوانی زۆنگاوەكانی باشووری عێراق كە لە سەردەمی دیكتاتۆرییەتدا وشكبوون و لە ساڵی 2003وە هەوڵمان داوە بۆ زیندووكردنەوەیان، بەڵام لەم دواییانەدا زیاتر وشكبوون كە بەهۆیەوە بەرەوڕووی وشكەساڵیی بووینەوە.
عەبدولـلەتیف رەشید راشیگەیاند كە قەیرانەكە لەگەڵ كەمی باران و وشكەساڵیی لەم ساڵانەی دواییدا چەند هێندە زیادی كردووە كە كاریگەرییەكەی زیاتر لەسەر كشتوكاڵ بوو و گوتی: زیادبوونی وشكەساڵیی لە وڵاتەكەماندا ئاڵنگارییەكی جیددی بۆ بژێوی هاووڵاتییان و ئابووریی دەوڵەت دروست دەكات، بەڵام كاریگەری لەسەر ژیان و ژینگەی ناوچەكە بە گشتیی و تەنانەت بچووكبوونەوەی رووبەری سەوزایی لە جیهاندا هەیە.
عەبدولـلەتیف رەشید باسی لەوەش كرد كە بەبیابانبوون نزیكەی 40 لەسەدای رووبەری عێراقی خستووەتە ژێر مەترسییەوە و گوتی: ئومێدەوارین، وڵاتانی درواسێ لە بواری ئاودا، زیاتر هاریكاریی عێراق بكەن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.