لە ئەگەری زیاتر گەرمداهاتنی كەشەكە لە ساڵانی داهاتوودا، كەسانی زیاتر گیان لەدەست دەدەن
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، شەپۆلەكانی گەرما بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 15 هەزار كەس لە ئەورووپا.
هانس كلوگ، بەڕێوەبەری بازنەی ئەورووپا لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، رایگەیاند كە بەپێی ئەو داتایانەی لەلایەن وڵاتانی ئەورووپا بڵاو كراونەتەوە بەهۆی شەپۆلی گەرماوە لە 2022دا، لانیكەم 15 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.
كلوگ سەرنجی خستە ئەوەی كە بەهۆی شەپۆلەكانی گەرماوە نزیكەی چوار هەزار كەس لە ئیسپانیا، زیاتر لە هەزار كەس لە پورتوگال، سێ هەزار و 200 كەس لە بەریتانیا و چوارهەزارو كەس و 500 كەسیش لە ئەڵمانیا گیانیان لەدەستداوە.
ناوبراو هۆشداریشی دا لەوەی ئەگەر رێوشوێنی پێویست نەگیرێتە بەر بەرامبەر شەپۆلەكانی گەرما و لە ئەگەری زیاتر گەرمداهاتنی كەشەكە لە ساڵانی داهاتوودا، كەسانی زیاتر گیان لەدەست دەدەن.
بەهۆی شەپۆڵەكانی گەرما .. لە سەرەتای ساڵی 2022 تا ئێستا 15 هەزار كەس لە ئەورووپا گیانیان لەدەستداوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.