ئەمڕۆ 8ی تەشرینی دووەمی 2022 نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران گرنگترین وتە و راسپاردەكانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی لەكاتی سەردانیكردنی بارەگای سكرتارییەتی بەغدا بڵاوكردەوە كەتیایدا هاتووە..
- لەوڵاتێك كە داهاتەكانی زۆرە و بودجەیەكی زەبەلاحی هەیە، بەڵام واقیعی خزمەتگوزاری لەپایتەخت خراپە و شایستەی ناو و مێژوویەكەی نییە.
- تێبینیەكانم لەسەر بەغدا وەكو هاووڵاتیوەكی چاودێر، ئاشكرای دەكات كەبەدەستهاتووەكان هاوتەریب نییە لەگەڵ ئەو پارە زۆرەی كەبۆی خەرجكراوە.
- سەرپێچیەكان لەهەموو ناوچەكانی بەغدا لەوانە لە ناوچەی خەزرا هەیە ، هەروەها سەرپێچیەكی گەورە لەسەر زەوی و زاری گرنگ هەیە كەلەوانەیە داهاتێك بۆ سكرتارییەتی بەغدا دابین بكات.
- دەروازەكانی بەغدای پایتەخت وشك و خراپە و هەموو پڕۆژەكانی ماوەی رابردوو بریتی بوونە لەخەرجكردنی پارە و گومانی گەندەڵییان لەسەر هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.