Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:20

پیاوێكی ئەندەنوسی لە تۆڵەی خۆشەویستییە شكستخواردووەكەیدا 87 جار هاوسەرگیری دەكات

کوردستان TV
100%

زۆرێك لە گەنجان بە ئەزموونی شكستخواردووی خۆشەویستی و سۆزدا تێدەپەڕن، بەڵام ئەم پیاوە ئەندەنوسییە تەنها شكستی خۆشەویستییەكەی نەبوو، بەڵكو شكستی هاوسەرگیرییەكەیشی بوو، بەو پێیەی هاوسەری یەكەمی تەنها دوای دوو ساڵ لە پەیوەندی لەگەڵیدا ، داوای جیابوونەوەی لێكردووە، بۆیە ئەویش بڕیاریدا بە شێوازی خۆی تۆڵە بكاتەوە.
خۆشەویستی یەكەمی پیاوەكە كچێكی تەمەن 16 ساڵ بوو، بەڵام دوای دوو ساڵ لە هاوسەرگیری بڕیاریدا لەگەڵیدا جیاببێتەوە.
پیاوەكە ئێستا كە تەمەنی 60 ساڵە و بەنیازە بۆ جاری 88 هاوسەرگیری بكات و بەدوای خۆشەویستی هەمیشەیی خۆیدا دەگەڕێت ،وەك خۆی دەڵێت: چیرۆكەكەی بەهۆی ئەزموونی سەیر و سەمەرەی لە پەیوەندیكردن بە ئافرەتانەوە لە تەمەنی 14 ساڵییەوە دەستی پێكردووە، كە مشتومڕی زۆری لە وڵاتەكەیدا ناوەتەوە.
ئەو پێی وابوو سۆزداری قۆناغێكی سەرەكییە لە ژیاندا، بۆیە بڕیاریداوە قەرەبووی شكستی خۆی بكاتەوە .
پیاوەكە هەرچەندە كەسێكی دەوڵەمەند نییە، بەڵكو جووتیارێكی خۆبەزلزانە، بەڵام بەپێی ئەوەی بە ڕۆژنامەی "مالای مەیلی" مالیزیای گوتووە، متمانەی بە خۆی و پێگەكەی هەیە.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.