زۆرجار پەیامنێران، لە پەخشی راستەوخۆدا تووشی روداوی سەیر و سەمەرە دەبنەوە، لە وڵاتی چیلی لەیەكێك لە كەناڵەكان ، لەو كاتەی پەیامنێرێك بە ناوی " نیكۆلاس كرۆم" لە پەخشی راستەوخۆدا بوو، تووتییەك لەسەر شانی دەنیشێت، پەیامنێرەكەش لە كارەكەی خۆی بەردەوام بوو،لەماوەیەكی كورت دا تووتییەكە بە دەنووكەكەی، بیستۆكی گوێی چەپی دەردەهێنێت و دەفڕێت ، بیستۆكەكەش لەگەڵ خۆی دا دەبات.
نیكۆلاسی پەیامنێر زۆر هەوڵی دا بیستۆكەكەی بەهەر شێوەیك بێت بگەڕێنێتەوە، بەڵام بێسوود بوو، گرتە ڤیدیۆییەك كاردانەوەی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵاتییەكان لێكەوتەوە.
ئا- كامران
ژێدەر- سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.