Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:14

پارتی سەبارەت بە کۆنگرەى 14 وەڵامی نەیاران دەداتەوە

کوردستان TV
100%

دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە کۆنگرەی 14ـی پارتی وەڵامی نەیارانی دەداتەوە.

بەشی ڕۆژنامەوانی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوی کردەوە کە سوپاس بۆ خوا کۆنگرەى 14ـی پارتى دیموکراتى کوردستان هێندە سەرکەوتوو بوو، یارانى دڵخۆش و نەیارانی دردۆنگ کرد.

دەقی کورتەوەڵامەکەی بەشی رۆژنامەوانی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە کۆنگرەی 14ی پارتی:-

لەم چەند ڕۆژەى دواییدا (03 تاوەکو 06 / 11/ 2022 )، کۆنگرەى 14ـی پارتى دیموکراتى کوردستان لە شارى دهۆک بەڕێوەچوو، کۆنگرەیەک کەچاوى نێوخۆ و دنیاى لەسەربوو, یار و نەیار چاوەڕێی ئەنجامەکانیان دەکرد, بەڵام سوپاس بۆ خوا هێندە سەرکەوتوو بوو, یارانى دڵخۆش و نەیارانی دردۆنگ کرد.

وەک نەریتێکی دیموکراسی، هەمیشە لە کۆنگرەکاندا بەشێک لە کاندیدەکان ناتوانن ڕێژەى پێویستی دەنگەکان بەدەست بهێنن، ئەمجارەشیان بەشێک لە کاندیدانی بەڕێز نەیانتوانی، لە نێو ئەو بەشەشدا ژمارەیەک لەو تێکۆشەر و ئازیزانەى کە لە حزبەکانی ترەوە هاتووەنەتە نێو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە کەسایەتی دڵسۆز و بە ئەزموون و بە توانان,نەیانتوانی ڕێژەى پێویستی دەنگەکان بە دەست بهێنن، بەڵام دەبێ ئەوەش بڵێین، ئەو ئازیزانە جێی ڕێز و متمانەن، بۆیە زووتر پارتیمان پێگە و پۆستی شیاوی بۆ تەرخان کردبوون لە حکومەت و ژیانی حزبی، دیارە دەرنەچوونیشیان بۆ ئەم نەریتە دیموکراسییە دەگەڕێتەوە کە لە هەڵبژاردندا هەیە، خۆشیان لە روونکردنەوە و پەیامەکانیان ئەوەیان خستۆتەروو, کە ئەنجامەکانیان قبوڵە و لە جاران باشتریش بەردەوام دەبن لە خەبات و تێکۆشان له نێو پارتیدا.

لەبەر ئەوەى کۆنگرەکە سەرکەتوو بووە،  نەیارانی پارتی دەیانەوێ بە حیسابی خۆیان شەڕی دەروونییان لەگەڵ بکەن، بۆیە لێرەدا دەڵێین:

• بە درێژایی مێژوو کەسایەتیی زۆر لە نێو حزبەکانی تر هاتوونەتە نێو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە کۆنگرەکان دەنگی زۆریان هێناوە و گەیشتونەتە پلەى ئەندامیەتی مەکتەبی سیاسی و پۆستی بالا لە حکومەتیشدا.

• لە کۆنگرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، تەنانەت لەم کۆنگرەیەشدا کەسایەتیی سیاسی زۆر کە خودان خەباتی شاخ و لە پلەى زۆر بەرز بوون دەرنەچوون، ئەویش بەشێکە لە نەریتە دیموکراسییەکەى هەڵبژاردن.

• ڕوونکردنەوەى ئەم چەند بەڕێزەى لە حزبەکانی تر هاتبوونە نێو پارتی و ئەمجارە دەرنەچوون، وەڵامێکی دەمکوتکەرە بۆ ناحەزان، کە تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بە ئەنجامەکان ڕازین و لە جاران گەرمتر بەردەوام دەبن لە خەبات لە نێو ریزەکانی پارتیماندا.

• کۆنگرەى 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەموو پێوەرێک کۆنگرەیەکی نەوعی پڕ دەسکەوت بوو، ئێمە ڕێبوارانی رێبازی بارزانی، هەمووان بە وانەى دەرچوون و دەرنەچوون، ئەوانەی لە  نێو کۆنگرەبوون یان لە دەڕەوەی کۆنگرە، وەک پێشمەرگەى جەنابی سەرۆک بارزانی بەردەوام دەبین لە خەباتکردن لەپێناو کوردستان و دۆزە ڕەواکەى.

بەشی رۆژنامەوانی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.