Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:17

یۆنان زەمالەى خوێندن پێشکەش بە زانکۆکانى کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

بە مەبەستى پەرەپێدانى پەیوەندى لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانى هەردوولا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و کونسوڵى گشتى یۆنان لە هەرێمى کوردستان کۆبوونەوە، وابڕیارە ئەو وڵاتە ژمارەیەک زەمالەى خوێندنى باڵا (ماستەر/دکتۆرا) پێشکەش بە زانکۆکانى کوردستان بکات.

نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەم د. ئارام محه‌مه‌د قادر وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى پێشوازی کرد لە د. ستاڤرۆس کێریمیس کونسوڵى گشتى یۆنان لە هەرێمى کوردستان.

لە دیداره‌كه‌دا وەزیرى خوێندنى باڵا جەختى کردەوە لەسەر هەماهەنگى و پەیوەندى بەردەوام لەبوارى خوێندن و فێربوون لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوەکانى وڵاتى یۆنان بەتایبەت بۆ ئاڵوگۆڕى زانستى و ئەکادیمى و پەرەپێدانى تواناکان، د. ئارام محه‌مه‌د قادر هیواخوازیش بوو هاوشێوەى زۆرێک لە وڵاتى دیکە بتوانن سوود لە سیستم و پرۆسەى خوێندنى باڵاى ئەو وڵاتە لە بوارى پەرەپێدانى توێژینەوەى زانستى و کوالێتى خوێندن بۆ دامەزراوەکانى خوێندنى باڵاى کوردستان ببینرێت، بۆ ئەمەش سوپاسى ئەو وڵاتەى کرد بۆ پێشکەشکردنى ژمارەیەک زەمالەى خوێندن بە زانکۆکانى کوردستان.

لای خۆشییەوە کونسوڵى گشتى یۆنان لە هەرێمى کوردستان، دووپاتی کردەوە كه‌ مەبەستیانە بناغەى پەیوەندییەکى بەهێزى زانستى و ئەکادیمى لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم دابڕێژین، لەبوارى خوێندن و فێربوون هاوکار و هەماهەنگى دامەزراوەکانتان بین، بۆ ئەوەش پلانى وڵاتەکەى لەو چوارچێوەیەدا خستەڕوو.

هەر لە دیدارەکەدا پێدانى ژمارەیەک سکۆلەرشیپى خوێندن بۆ فێرخوازانى هەرێمى کوردستان لەلایەن وڵاتى یۆنان گفتوگۆى لەبارەوە کرا بەتایبەت ئەو پسپۆڕى و بوارانەى پێویستى هەرێمى کوردستانە، کە ئەمەش دواى سەردانى وەزیرى خوێندنى باڵاى هەرێم و وەفدى وەزارەت دێت بۆ ئەو وڵاتە و ئیمزاکردنى لێکگەیشتنى هاوبەش بۆ پەرەپێدان و ئاڵوگۆڕى زانستى و ئەکادیمى لەنێوان هەردوولا.

لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاردرا دواى داڕشتنەوەى مەرج و ڕێنماییەکان، وردەکارى زەمالەکە ڕابگەیەنرێت بۆ ئەوەى فێرخوازان بەبێ جیاوازى مافى پێشکەشکردنیان هەبێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.