Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:33

کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی لیژنەی گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، گەیشتوونە ئەنجامێک بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل و دەشڵێت، لە زاخۆ تاوەکو فاو نرخی کارتی مۆبایل کەم دەکرێتەوە.

ئیبراھیم میرانی، جێگری سەرۆکی لیژنەی گەیاندن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیاری زیادکردنی نرخی کارتی مۆبایل لە کاتی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی دەرکرا، ئەوەیش بارگرانیی لەسەر ھاووڵاتییانی عێراق دروست کردووە، لەبەر ئەوە ئێمە وەک لیژنەی گەیاندن دوو جار لەسەر ئەو پرسە کۆبوونەوەمان کردووە، تاوەکو ئالیەتێک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی ئەو نرخە زیادەی خراوەتە سەر کارتی مۆبایل لابەرین.

ڕاشیگەیاند: لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەیاندن و دەستەی باڵای گەیاندنی عێراق و وەزارەت کۆبوونەوەمان کردووە و بڕیار دراوە بە ھەموو لایەک ھاوکار بن بۆ ئەوەی نرخی کارتی مۆبایل کەم بکرێتەوە، ئەویش بە شێوەیەک ھەریەک لەو سێ دەزگایەی سەرەوە بەشێکی لا دەبەن بۆ کەمکردنەوەی نرخەکە.

ئیبراھی میرانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل ھەموو عێراق دەگرێتەوە بە ھەرێمی کوردستانیشەوە، چونکە کۆمپانیاکانی گەیاندن مەرکەزین و سەر بە دەستەی باڵای گەیاندنی عێراقن و مۆڵەت لەوێ وەردەگرن و باج بە عێراق دەدەن، لەبەر ئەوەیش چەند ھاوکارییان بکرێت لە بەغداوە کاریگەریی لەسەر ھەموو عێراق دەبێت.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.