سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا كه تێیدا هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی هاته كوشتن، ڕوونكردنه‌وه‌ی دا و ڕایگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌می ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاند: له شه‌وی ڕابردووه‌وه تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ڕووداوی كوشتنی هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه شاری به‌غدا به‌رده‌وامه.
ڕاشیگه‌یاند: هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ماوه‌ی دوو ساڵه له شاری به‌غدا ده‌ژیا و په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك هه‌بووه و خزمه‌تێكی زۆری له بواری فێركردنی زمانی ئینگلیزی‌دا پێشكه‌ش به خه‌ڵكی شاری به‌غدا كردووه.
سه‌رۆك وه‌زیران هۆشداریشی دا: هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت له‌سه‌ر پرسی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق تاقیكردنه‌وه‌ی حكوومه‌ت بكات، ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه شكستخواردوو ده‌بێت و به دڵنیاییه‌وه ئاسایشی عێراق بۆ ئێمه هێڵی سووره.
شه‌وی ڕابردوو هاووڵاتییه‌كی خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی ستیڤن ترۆیل كه بۆ ڕێكخراوێكی سه‌ر به ئه‌مه‌ریكا كاری ده‌كرد، له ناوچه‌ی كه‌ڕاده له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ی لێ كرا و كوژرا.
هه‌ر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق بڕیاری دا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا له ئه‌فسه‌رانی ئاژانسی هه‌واڵگری بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه و هۆكاری كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.