Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:25

ئالان حه‌مه‌ سه‌عید رۆژانی شه‌مووش‌ ده‌وام ده‌كات

کوردستان TV
100%

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ بڕیاریداوه‌ رۆژانی شه‌مووش ده‌وام بكات بۆ ڕاپه‌ڕاندن و گوێگرتن له‌ داواكارییه‌كانی هاووڵاتییان.

ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: لەمەودوا رۆژانی شەموو کە پشووی دیوانی وەزارەتە، لە کاتژمێر 10:30 بەیانی تاكو 3:30ی عەسر، بەندە و تیمی نووسینگەکەم لە وەزارەت دەوام دەکەین.

ئاماژه‌شی دا كه‌ ده‌وامكردنی رۆژانی شه‌مووانی بۆ زیاتر راپەراندنی کاروباری هاووڵاتییان و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان ده‌بێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژانی شه‌موو له‌ به‌شی هه‌ره‌زۆری‌ فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییه‌ و ته‌نیا هه‌ندێك له‌ فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی سه‌ر به‌ شاره‌وانی و ته‌ندروستی و ناوخۆ ده‌وام ده‌كه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.