Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:33

سوپای پاسدارانی ئێران پارێزەرێکی ناودار دەستگیر دەکەن

کوردستان TV
100%

سوپای پاسدارانی ئێران پارێزه‌ر مسته‌فا نیلی ده‌ستگیر كرد كه‌ یه‌كێكه‌  له‌ 10 پارێزه‌ری ناوداری ئێران به‌هۆی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌كانه‌وه‌ دژ به‌ حكوومه‌ت له‌ ئێران ده‌ستگیركرا.

له‌مباره‌وه‌ فاتیمه‌ نیلی كه‌ خوشكی مسته‌فا نیلییه ‌و له‌ تویته‌ر نووسیویه‌تی كه‌ چه‌ند پاسدارێک له‌ سوپای پاسداران شه‌وی دووشه‌ممه‌ له‌سه‌ر سێشه‌ممه‌ براكه‌یان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تاران ده‌ستگیر كردووه‌ به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبكوتنه‌ سه‌ر ماڵی دایكی و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ندێک كه‌لوپه‌لی تایبه‌تدا بگرن.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌عید ده‌هقان كه‌ ئه‌ویش پارێزه‌رێكی دیكه‌ی ناوداره‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌، ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌ ده‌ستگیركردنی مسته‌فا نیلیی له‌ تویته‌ر پشت ڕاست كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ ئاكامی ئه‌و ناڕه‌زایی و خۆپێشاندانانه‌ی شاره‌كانی ئێرانیان گرتووه‌ته‌وه‌ تاوەکو ئێستا‌ 304 كه‌س به‌ گولله‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداركراون بێجگه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی سه‌دان كه‌سی دیكه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.