ساموێل ئیتۆ ئه‌ستێره‌ی پێشووی كامیرۆن و سه‌رۆكی ئێستای یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته پێشبینی كرد كه هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی جامی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ به‌ده‌ستدێنێ دوای ئه‌وه‌ی له یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا له هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب ده‌باته‌وه.
ئیتۆ بۆ رۆژنامه‌ی ()ی فڕه‌نسی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری بردنه‌وی جامی مۆندیال له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه گوتی: تێناگه‌م بۆچی ناتوانین مۆندیال ببه‌ینه‌وه؟
گوتیشی: كیشوه‌ری ئه‌فریقیا هه‌میشه له مۆندیاله‌كان باش یاریی كردووه، به‌ڵام تا ئێستا باشترین ئاستی خۆمان پێشكه‌ش نه‌كردووه، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردووش‌دا هه‌ڵبژارده ئه‌فریقییه‌كان شاره‌زایی باشیان به‌ده‌ستهێناوه، پێشموایه ئێستا نه‌ك هه‌ر ته‌نیا بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، به‌ڵكو ئاماده‌ن جامه‌كه‌ش به‌ده‌ستبێنن، ته‌نیا پێویستمان به ئاماده‌كارییه‌كی باش و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ژیرانه و هه‌ندێك له شێتاتی هه‌یه.
ئیتۆ هه‌روه‌ها گوتی: پێشبینی ده‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی كامیڕۆن جامی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ به‌ده‌ستبێنێ دوای بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب له یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه باشترین ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژارده‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا گه‌یشتنی هه‌ڵبژارده‌ی غانایه بۆ قۆناغی چواریه‌كی كۆتایی له مۆندیالی 2010 و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگاله بۆ هه‌مان قۆناغ له مۆندیالی 2002.
جێی باسه هه‌ڵبژارده‌ی كامیڕۆن له مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ له كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی به‌ڕازیل و سویسڕا و سڕبیا یاری ده‌كات، هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریبیش له كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌مه له‌ته‌ك هه‌ڵبژارده‌كانی به‌لجیكا و كه‌نه‌دا و كڕواتیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.