Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:28

ته‌رمی ئافره‌تێكی تری كۆچبه‌ری كورد له‌ ده‌ریای ئیجه‌ دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ ته‌رمی كۆچبه‌رێكی تری كوردیان كه‌ ئافره‌تێكه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی یۆنان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش ژماره‌ی خنكاوانی یه‌كخته‌كه‌ی سه‌ری ئه‌م مانگه‌ بوون به‌ 26 كه‌س.

ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌م ته‌رمی كۆچبه‌رێكی تریان له‌ كه‌ناراوه‌كانی ئێڤیای وڵاتی یۆنان دۆزیوه‌ته‌وه‌، دوای دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ زانیارییه‌كان و ناسینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كورده‌.

ڕاشیگه‌یاند: ته‌رمه‌كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكی نزیكییه‌وه‌ ناسراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆچبه‌رێكی كورده‌ له‌ ڕه‌گه‌زی مێ و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و ناوه‌كه‌شی (زریان ئه‌مین)ه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: زریان ئه‌مین ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگ و نیوێك بوو له‌ وڵاتی توركیا مابووه‌وه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی ده‌رچوونی بوو بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، دواجار بڕیاریداوه‌ به‌ یه‌خت له‌ ڕێگه‌ی ده‌ریای ئیجه‌وه‌ گه‌شته‌كه‌ بكه‌ن، به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سی تر یه‌خته‌كه‌یان نووقم ده‌بێت و ده‌خنكێن.

جێی باسه‌ رۆژی 1ی ئه‌م مانگه‌ له‌ ده‌ریای ئیجه‌ و له‌ نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئێڤیا له‌ وڵاتی یۆنان یه‌ختێك به‌ 70 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كیان كوردبوون نووقم بوو، تا ئێستاش ته‌رمی 26 كۆچبه‌ر له‌نێو ئاوه‌كاندا دۆزراونه‌ته‌وه‌ و به‌شێكی تریشیان تا ئێستا بێ سه‌روشوێنن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.