سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدا ئاشكرایان كرد كه سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م كه‌سێك به‌هۆی كێشه‌ی میراته‌وه ته‌قه له سێ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی كه له دایك و دوو خوشكی پێكدێن، ده‌كات و ده‌یانكوژێت.
ڕووداوه‌كه له شاری كازمییه له باكوری شاری به‌غدا ڕوویداوه، دوای تاوانه‌كه‌ش گه‌نجه‌كه بۆ شوێنێكی نادیار ڕاده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ڕووداوه‌كه سه‌ره‌تا به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر میراته‌وه له‌نێو خێزانه‌كه له ماڵه‌كه‌یاندا سه‌ریهه‌ڵداوه و دواتریش كێشه‌كه درێژه‌ی كێشاوه و كه‌سه‌كه ته‌قه‌ی له دایكی و هه‌ردوو خوشكی كردووه و ڕاسته‌وخۆ هه‌رسێكیانی كوشتووه.
دوای ڕووداوه‌كه‌ش گه‌نجه‌كه بۆ شوێنێكی نادیار ڕایكردووه، هێزه‌كانی پۆلیسیش گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.