لە ئاکامی بۆردومانی کاروانێک لەسەر سنووری عێراق-سووریا کە دەگوترێت چەک و تەقەمەنی، ھەروەھا سووتەمەنی بۆ سووریا و لوبنان دەگواستەوە، 25 میلیشای ئێرانی کوژران.
میدیاکانی عێراق لە سەرچاوەیەکی ئەمنییان گواستووەتەوە کە کاروانێک لەسەر خاڵێکی سنووری عێراق-سووریا کە دەگوترێت چەک و تەقەمەنی، ھەروەھا سووتەمەنی بۆ سووریا و لوبنان دەگواستەوە، لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕکەوانی نەناسراوەوە بۆردمان کراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بە زیانە گیانییەکانی بۆردومانەکە نەداوە.
ھاوکات رۆژنامەی "ئێران" زمانحاڵی حکوومەتی ئێران، پشت بەستن بە ماڵپەڕی "سابرین نیوز" نزیک لە حەشدی شەعبی بڵاوی کردووەتەوە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، 25 میلیشای ئێرانی کوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.