Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:53

ئۆكراینا هۆشداری دەدات.. رووسیا بەنیازە مووشەكی بالیستیكی فاتح و زۆڵفەقار لە ئێران بكڕێت

کوردستان TV
100%

لە كاتێكدا بەرپرسانی ئۆكراینا ئاهەنگ دەگێڕن بە هاتنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕۆژئاوایی پێشكەوتووتر و زیادبوونی سەركەوتنیان لە خستنەخوارەوەی مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ڕووسیا، هۆشداری دەدەن لەوەی مۆسكۆ بەدوای كڕینی چەكی نوێ و دوور مەودا دەگەڕێت .
لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە زاری یوری ئینهات،گوتەبێژی هێزی ئاسمانی ئۆكرانیا، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، زانیاریمان هەیە كە رووسیاو ئێران گەیشتوونەتە ڕێككەوتن لەسەر گواستنەوەكەی مووشەكەكان.
ئێران پلانی فرۆشتنی مووشەكی بالیستیكی بە ڕووسیا ڕەتدەكاتەوە، بەڵام جەنەڕاڵ كیریلۆ بودانۆڤ، سەرۆكی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری بەرگری ئۆكرانیا ڕایگەیاند: ڕادەستكردنی مووشەكی ئێرانی ئەگەری هەیە تا كۆتایی مانگی تشرینی دووەم ڕووبدات.
بەرپرسانی ئۆكراینا ڕەتیانكردەوە وردەكارییەكان ئاشكرا بكەن سەبارەت بەوەی ڕووسیا ڕەنگە بەدوای چەند مووشەكدا بگەڕێت، بەڵام ئیهنات گوتی: ئۆكراینا لەگەڵ هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەكانی لە گفتوگۆدایە سەبارەت بە چۆنیەتی بەرپەرچدانەوەی ئەو مەترسییە.
ئەو مووشەكانەی مۆسكۆ هەوڵی بەدەستهێنانی لە ئێران دەدات هاوشێوەی ئەو مووشەكانەی ئیسكاندەرن كە ڕوسیا لە سەرەتای لەشكركێشیەكەی لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە بەكاری هێناوە.
شرۆڤەكارانی سەربازی ڕۆژئاوا و بەرپرسانی ئۆكراینا دەڵێن: ڕووسیا ڕوو لە ئێران دەكات، چونكە كۆگاكانی ئەلێكساندەر بە توندی كەمبوونەتەوە.
هەروەها گوتەبێژی هێزی ئاسمانی ئۆكراینا ڕایگەیاندووە كە كرێملین بەنیازە مووشەكی بالیستیكی فاتح-110 و زۆڵفەقار لە ئێران بكڕێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.