هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بكوژی ئه‌و ژنه‌یان ده‌ستگیركرد كه شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ته‌قه‌ی لێكراو كوژرا.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڕه‌كی تاڤگه‌ی شاری سلێمانی تۆمه‌تبارێك هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵی خوشكه‌كه‌ی‌و ته‌قه‌ی لێده‌كات‌و به‌سه‌ختی برینداری ده‌كات، دوای دوو كاتژمێر ژنه‌كه له‌نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداو بكوژیش بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵات، ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەکانی ھەواری شار‌و کوردسات و سەرچنارو هێزی تایبه‌تی باره‌گای بەڕێوەبەرایەتی بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ڕاسپارد، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر‌و له‌ماوه‌ی کەمتر لەکاتژمێرێکدا توانرا بكوژی ژنه‌كه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت‌و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ر، ب، م) له‌دایكبووی 1994 به‌بڕیای به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندراوه، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستخۆشی لەسەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی ئەو بەش و بنکانە دەکات کە بەشداربوون لەدەستگیرکردنی بکوژەکەداو لەو ماوە کەمەدا توانیان دەستگیری بکەن.
پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی کوشتنی دەستگیرکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.