Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:37

لە هەڵبژاردنەكانی نیوەی خولی كۆنگرێسی ئەمریكا، هێشتا زۆرینە لە ئەنجوومەنی پیران و نوێنەراندا یەكلانەبووەتەوە

کوردستان TV
100%

لە هەڵبژاردنەكانی نیوەی خولی كۆنگرێسی ئەمریكادا كە دوێنێ بەڕێوەچوو، هێشتا زۆرینە لە ئەنجوومەنی پیران و نوێنەراندا بۆ كام پارتە دەبێت یەكلانەبووەتەوە.
بەمەبەستی هەڵبژاردنی تەواوی كورسیەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كە 435 كورسیە، لەگەڵ 35 كورسی ئەنجوومەنی نوێنەران كە لە 100 كورسی پێكهاتووە، دوێنێ دەنگدان دەستیپێكرد و دەنگدەران چوونە سەر سندەقەكانی دەنگدان. 
لەم هەڵبژاردنەدا 29 كۆماریخواز و 36 دیموكرات كە شەش ساڵی ماوەی ئەندامێتیان لە ئەنجوومەنی پیران كۆتاییهاتووە، بەشداریان نەكرد.
بەپێی ئەو ئەنجامە نافەڕمیانەی ئەسۆشییەتد پرێس (AP) بڵاویكردووەتەوە، لە كۆی 35 كورسی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا كە چوونەتە نێو كێبڕكێی هەڵبژاردنەكانی نیوەی خولی كۆنگرێس، 17یان كەوتووەتە دەست كۆماریخوازەكان و 11شیان لەلایەن دیموكراتەكانەوە براوەتەوە. بەوەیش هیچ كام لە پارتەكان كورسیەكانی دەستیان نەكەوتووەتە دەست لایەنی بەرامبەر.
هەر بەپێی ئەنجامەكان، كۆماریخوازەكان 46 كورسی و دیموكراتەكان 47 كورسیان بەدەستهێناوە. هێشتا ئەنجامی حەوت ویلایەت یەكلانەبووەتەوە.
لەم هەڵبژاردنەدا دەردەكەوێت كە زۆرینەی ئەنجوومەنی پیران لە دەستی كێدا دەبێت، ئەمەش بەتایبەتی ئەنجامەكانی پێنسیلڤانیا و جۆرجیا دیاری دەكەن. 
لە ئاستی ئێستادا لە ئەنجوومەنی پیراندا 50 كۆماریخواز و 50 دیموكرات هەن، ئەو لایەنەی لە ئەنجوومەنی پیراندا كورسیەكانی بگاتە 51، ئەوا زۆرینەی ئەو باڵەی كۆنگرێس بەدەستدەهێنێت. ئەگەر سەرلەنوێ 50 بە 50 بێت، ئەوا جێگری سەرۆكی دیموكراتەكان، كامالا هاریس كە لە هەمان كاتدا سەرۆكی ئەنجوومەنی پیرانە، ئەو یەكسانیە ناهێلێت و كۆنترۆڵی ئەنجوومەنی پیران دەكەوێتە دەست دیموكراتەكان.
لە كێبڕكێی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، كۆماریخوازەكان 176 كورسیان بەدەستهێناوە و، دیموكراتەكانیش 139.
ئەمە لە كاتێكدایە دیموكراتەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا 220 كورسیان هەیە و كۆماریخوازەكانیش 212 و سێ كورسیش بەتاڵن.
ئەو پارتەی بتوانێت 218 كورسی  بەدەستبهێنێت زۆرینەی ئەنجوومەنەكە بەدەستدەهێنێت و، ئەو پارتەشی زۆرینەی بەدەستەوە بێت هەموو سەرۆكی لیژنەكان دادەنێت.
 دیموكراتەكان بۆ ئەوەی بتوانن زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەستنهێنن، دەبێت نۆ كورسی لە كۆماریخوازەكان وەرگرن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.