بە مەبەستی پەرەپێدانی ڕووبەری سەوزایی لە شارۆچكەكە، بە واژووی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (59،765،000) پەنجا و نۆ ملیۆن و حەفت سەد و شەست و پێنج هەزار دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێمێل.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 15٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێمێل و بەپێی پلانی ساڵی 2022بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی دوو باخچە لە گەڕەكی ئاشتی لە سێمێل لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك خەرج دەكرێت. ئامانج لەو پرۆژانە پەرەپێدانی سێكتەری سەوزایی و جوانكردنی سمای شارۆچكەكە.
گوژمەیهك بۆ پەرەپێدانی سێكتەری سەوزایی لە سێمێل خەرج دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.