ئەندازیار عیماد سوورچی، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی چاككردنەوەو رێگاوبانی هەولێر تایبەت بە كوردستان تیڤی راگەیاند: لەسەر داهاتی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرێوەبەرایەتی چاككردنەوەو رێگاوبانی هەولێر ،ئەمڕۆ پڕۆژەی چاككردن و قیرتاوكردنی رێگای سەرەكی هەولێر - مەخمور كەوتە بواری جێبەجێكردن.
هەروەها گوتیشی:پڕۆژەكە لە قۆناغی یەكەمدایە و هەوڵەكانمان بە پشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چاككردن و قیرتاوكردنی رێگاوبانەكانی سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامە.
هەواڵ و فۆتو -كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.