Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:42

سێ كەس دەستگیركران كە ماددەی هۆشبەریان لەنێو یارییەكی منداڵاندا حەشاردابوو

کوردستان TV
100%

سێ كەس دەستگیركران كە ماددەی هۆشبەریان لەنێو یارییەكی منداڵاندا حەشاردابوو
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ كاروباری پۆلیس دەستگیركردنی سێ كەسی تۆمەتبار بە بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان ڕاگەیاند .
ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، بە پشتبەستن بە زانیارییە ئەمنییەكان و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكانی دیالە ،توانیویانە سێ كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر بكەن ، كە 328 گرام ماددەی هۆشبەریان لە جۆری" كریستاڵ "لەناو یارییەكی منداڵاندا حەشاردابوو .
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی بڕگەكانی ماددەی 28ی ماددە هۆشبەرەكان، تۆمەتبارەكان ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراون، بۆ ئەوەی بە سزای خۆیان بگەن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.