Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:31

سەرۆكی چین: پێویستە سوپا لە ئامادەكاریدا بێت بۆ جەنگ

کوردستان TV
100%

شی جیپینگ، سەرۆكی چین، بە ئاماژەدان بەوەی كە وڵاتەكەی دووچاری ناسەقامگیری و نادیاری زۆر بووەتەوە لە رووی ئەمنییەوە، رایگەیاند :پێویستە سوپا توانای بەرگریی زیاتری هەبێت و لە ئامادەكاریدا بێت بۆ جەنگ.
تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی چین CCTV بڵاوی كردەوە دوێنێ شی ناوەندی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كۆمیسیۆنی سەربازی ناوەندی كە بارەگای كۆماندۆی سوپای رزگاریی گەلی چینە بەسەر كردووەتەوە.
شی بە ئاماژەدان بەوەی كە لە قۆناغی نوێدا ئەركی سەخت دەكەوێتە سەر شانی سوپای چین، گوتی: تەواوی هێزە سەربازییەكان دەبێتە سەرنج بخەنە سەر توانای جەنگ و هەنگاو بنێن لە پێناو بەرزكردنەوەی توانای سەركەوتن و ئامادەكاری بكەن بۆ جەنگ.
سەرۆكی چین بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی كە جیهان بە گۆڕانكارییەكی خێرادا تێدەپەڕێت كە لە 100 ساڵدا جارێك دەبیندرێت، گوتی: سوپای چین دەبێت بە پێداگیرانەوە سەروەری نیشتمانی، ئاسایش و بەرژەوەندییەكان بپارێزێت و بەو ئەركانە هەڵبستێت كە پارت(ی كۆمۆنیستی چین) و گەل ئاماژەیان پێ داوە.
شی كە جلوبەرگی سەربازی پۆشیبوو لە میانی كۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندەكانی سوپا ئاماژەی بەوە دا كە ئامانجیان ئەوەیە تاكوو 2027 كە هاوكاتە لەگەڵ 100 ساڵەی دامەزراندی سوپای رزگاری گەلی چین، سوپاكە ببێتە یەكێك لە هێزە چەكدارییە پلە باڵاكانی جیهان.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.