یەكێك لە هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەم، گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ هەموو شارەکان و گرنگیدانە بە دروستکردنی ڕێگەوبان و بوونیادنانی ژێرخانی ئابووری.
یەكێك لەو پڕۆژانەی بەڵێنی درابوو و دەست بەجێبەجێكردنی كرا لەكابینەی نۆیەم، پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانییە.
پرۆژەکە لە سێ قۆناغ پێکدێت کە لە قۆناخی یەکەمدا 400 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە و 1000 هەلی کاریشی ڕەخساندووە.
قۆناغی یەکەمی شەقامەکە 34 کیلۆمەتر درێژە و 46٪ـی کارەکانی تەواو بووە، چوار سایدی هاتن و چوونە و پانییەکەشی 100 مەترە.
شەقامەکە 5 ئەندەرپاس، 7 یەکتربڕ و 3 پردی پەپوولەیی لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لەوەی پردێکی تێدایە کە درێژییەکەی 500 مەترە و20 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.
بەتەواوبوونی ئەو پرۆژەیە، قەرەباڵەغی بەشێك لە شەقامەکانی سلێمانی نامێنێت و هاتووچۆی شۆفێران ئاسانتر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.