Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:24

لە دەڤەری باڵەکایەتی ژمارەیەک مین و تەقەمەنی لەناوبردران

کوردستان TV
100%


تیمەکانی تەقاندنەوە (EOD)ی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر بەردەوامن لە چالاکیەکانیان  لە لەناوبردن و نەهێشتنی مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی لە سنوری  پارێزگای هەولێر.
بۆ ئەو مەبەستە لە کێڵگەی مینی (کارێزان A) لە گوندی مژدێنیان لە قەزای چۆمان، هەریەک لە  تیمەکانی مینلابەری (DE1) و (میکانیکەل) کاری تبدا دەکەن و بە هاوکاری رێکخراوی (ITF )ی سلۆڤینیا 22 مین و 20 UXO بە سەرکەوتوی لە تەقینەوەیەکدا  لە ناوبردران. 
لە لایەکی دیکەشەوە و لە گوندی ناوەندە توانرا ژمارەیەک مین و تەقەمەنی دوای هەڵگرتنەوەیان، بگوازنەوە بۆ شوێنێکی گونجاو بە مەبەستی لەناوبردنیان
تیمەکانی مینلابەری دەزگای گشتی کاروباری مین رۆژانە کاردەکەن بۆ نەهێشتنی مین و تەقەمەنی بۆ ئەو مەبەستە  رۆژانە بە دەیان مین و تەقەمەنی پوچەڵ دەکەنەوە و لەناودەبەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.