به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراقی، هه‌ڵبژاردن بۆ یه‌كێتی شه‌تره‌نجی عێراق بۆ سه‌رۆك و سكرتێر و جێگر و ئه‌ندامان به‌رێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9 ى 11 ى 2022، به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراقی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ یه‌كێتی شه‌تره‌نجی عێراق له شاری به‌غدا به‌رێوه‌چوو.
له پرۆسه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی فه‌خری یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و ئیسماعیل ئه‌سعه‌د ، به ئه‌ندامی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی عێراق هه‌ڵبژێردران.
له راگه‌یاندراوێكیشدا، یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد بڵاویكرده‌وه، به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامان و ته‌واوی یاریزانانمان له یانه‌كه‌ماندا، پیرۆزبایی له‌م دوو به‌رێزه ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنیان له‌ئه‌ركی تازه‌یان بۆ ده‌خوازین.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.