هاوكات له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی چل ڕۆژ به‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی شاری زاهیدان كه نزیكه‌ی سه‌د كه‌سی تێدا به گولـله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژران، چه‌ندان كۆمه‌ڵه بازرگان له تارانی پایته‌خت و هه‌ندێك له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران مانگرتنیان ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرت و بڕگه ڤیدیۆییانه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكراونه‌ته‌وه، بازرگانانی مۆبیلیات له شه‌قامی وه‌لی عه‌سر له تاران مانیان گرت.
لای خۆیانه‌وه خاوه‌ن دوكانه‌كان له شاری سنه مانگرتنی ته‌واوه‌تییان ڕاگه‌یاند، له شاری بانه‌یش خاوه‌ن دوكان و فرۆشیاره‌كان مانگرتنیان ڕاگه‌یاند.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌نجوومه‌نی ڕێكخستنی ناڕه‌زاییه‌كانی كرێكاره‌كانی نه‌وت به‌رده‌وامبوونی ناڕه‌زایی و مانگرتنی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمیی بواری پیشه‌سازیی نه‌وتی مانگرتنیان له نانخواردن ڕاگه‌یاند و دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌وه بۆ سێ ڕۆژ ده‌چێت كرێكاره‌كانی كۆمپانیای نه‌وت و گاز و سه‌كۆكانی كۆمپانیای بیرهه‌ڵكه‌ندنی نیشتمانی و نه‌وت ده‌رهێنان له خواردن مانیان گرتووه.
له‌م كاتانه‌یشدا لاوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی تاران له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له دانیشتووانی تاران كرد له كاتی گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له شه‌قامه‌كانی شاره‌كه، پشتیوانیی خۆیان بۆ بلووچستان دووپات بكه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی چل ڕۆژ به‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی زاهیدان، محه‌مه‌د قه‌نبه‌ری به فه‌رمانده‌ی نوێی ئاسایشی بلووچستان دامه‌زرێنرا پاش ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تاهیری فه‌رمانده‌ی پێشووی ئاسایشی بلووچستان له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
ئه‌مه‌یش له‌كاتێدایه كه دوێنێ دادگه‌یه‌كی ئێران ڕایگه‌یاند كه هه‌ردوو هاووڵاتی بلووچ ئهشهد بلووچ و ئیسحاق ئهسكانی به تاوانی كوشتنی چوار سه‌رباز له سێداره دران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.