Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:13

مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی لە خەمیس خەنجەر پێگەیشت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 09ـی 11ـی 2022 پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیادە پێگەیشت، بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی 14ـی پارتی و دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆک.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیادە پێگەیشت.

‎سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیادە لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی مەسرور بارزانی وەک جێگری سەرۆکی پارتی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان خواست.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی پێ کرد و ئەمڕۆ یەکشەممە بە گوتارێکی سەرۆک بارزانی کۆتایی بە کارەکانی کۆنگرە هات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.