ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له پارێزگای زیقاڕ له باشووری عێراق ئافره‌تێك به‌ناوی رابیحه ئه‌لسه‌ریفی پێكهێنانی یه‌كه‌م پارتی ئافره‌تانی به‌ناوی (جوولانه‌وه‌ی كچان بۆ گۆڕانكاری) ڕاگه‌یاند، جه‌ختیشی كرده‌وه كه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا به‌شدار ده‌بن و ئامانجیشیانه زۆرترین ئافره‌ت بنێرنه په‌رله‌مان.
رابیحه هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی 3 منداڵه، ئێستا وه‌ك مامۆستای زمانی ئینگلیزی له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی پارێزگای زیقاڕ كار ده‌كات، كتێبێكی وه‌رگێڕاویشی به‌ناوی (وته‌كانی هیتله‌ر) هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا چاپی نه‌كردووه.
رابیحه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بۆته ناوێكی دیار له پارێزگای زیقاڕ به‌تایبه‌تیش له ساڵی 2019 دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌ت بووه به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی پارێزگاری زیقاڕ.
دامه‌زرێنه‌ری حزبی (جوولانه‌وه‌ی كچان بۆ گۆڕانكاری) ده‌ڵێت كه حزبه‌كه‌ی پارتێكی سیاسی مه‌ده‌نییه و پایه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ناسنامه‌ی ئافره‌تانی عێراقه، هه‌روه‌ها بڕوای ته‌واویشیان به ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی و ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و یه‌كسانی له به‌رامبه‌ر یاسادا به‌بێ گوێدانه جیاوازی ڕه‌گه‌ز و ئایین و نه‌ته‌وه هه‌یه.
رابیحه ئه‌لسه‌ریفی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پارته‌كه‌یان به‌گوێره‌ی یاسای پارت و ڕێكخستنه سیاسییه‌كان به ژماره 36 له ساڵی 2015 كار ده‌كات كه ئێستا له عێراق په‌یڕه‌و و به‌ركاره.
ره‌خنه‌ی توندیشی له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان گرت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی تۆماركردنی پارته‌كه‌یان ڕێگرییان لێ كردووه به بیانۆی ئه‌وه‌ی كه حزبه‌كه‌یان ده‌چێته قاڵبی جیاوازی ڕه‌گه‌زییه‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه ناچار بووه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی پارته‌كه‌یان ناوی 2 پیاویش زیاد بكه‌ن له‌گه‌ڵ 5 ئافره‌ت.
ئاماژه‌شی دا كه جوولانه‌وه‌ی كچان بۆ گۆڕانكاری دژی پڕه‌نسیپی كۆتاكانه بۆ ئافره‌تان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، چونكه ئه‌مه وا ده‌كات كه ئافره‌تان په‌یوه‌ست بكرێن به بنه‌مای پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان. جه‌ختیشی كرده‌وه كه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ئافره‌ت بنێرنه هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه.
رابیحه ئه‌لسه‌ریفی سه‌رۆكی حزبی (جوولانه‌وه‌ی كچان بۆ گۆڕانكاری) راشیگه‌یاند كه لۆگۆی بزووتنه‌وه‌كه‌یان وێنه‌ی تاوسی خۆڵه‌مێشییه.
جێی باسه فه‌رمانگه‌ی كاروباری حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارده‌نه‌كان له دوایین ئاماردا كه له ساڵی 2021 بڵاوی كردۆته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ژماره‌ی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان بریتییه له 267 حزب.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.