Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:15

لە شارێکی دیکەی هەرێمی کوردستان چەکی پارەی گەنمی 2014 دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%

سایلۆی ڕاپەڕین ئاگاداری جوتیارانی سنووری سایلۆکە دەکاتەوە کە سبەی پێنجشەممە 10ـی 11ـی 2022 چەکی پارەی گەنمی 2014 دابەش دەکرێت.

سایلۆی ڕاپەڕین لە ڕانیە جوتیارانی سنووری سایلۆکە ئاگادار دەکاتەوە کە کاتژمێر 10:00ـی سبەی پێنجشەممە  لە بەشی ژمێریاری سایلۆی ناوبراو چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵی 2014 لە ژمارە کارتی 872 بۆ ژمارە کارتی 925 دابەش دەکرێ، کە ڕێژەی 28.16%ـی ماوە.

سایلۆکە ئاماژەی بەوەش داوە کە جوتیار پێویستە ناسنامەی باری شارستانی (هەویە) یان کارتی نشتمانی ئەسلی لەگەڵ ئەو مستندەی پێی دراوەتەوە پێبێت. ئەگەر گەنمەکە بەناوی خۆی داخل نەکرابوو پێویستە وەکالەتی پێ بێت.

باسی لەوەش کردووە کە ئەگەر هاتوو ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بەناوە لەژیاندا نەمابوو، پێویستە قەسام شەرعی لەگەڵ خۆیان بێن و وارسەکانی وەکالەتیان بۆ یەکێک لەوارسەکان کردبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.