Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:14

"ھەوڵ دەدرێت ئەو کوردانەی لەناو بەلەمە نقوومبووەکەی یۆنان بوون چارەنووسیان بزانرێت و بگەڕێنرێنەوە"

کوردستان TV
100%

لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی جەخت دەکاتەوە کە هەوڵ دەدرێت ئەو کوردانەی لەناو بەلەمە نقوومبووەکەی یۆنان بوون چارەنووسیان بزانرێت و بگەڕێنرێنەوە ھەرێمی کوردستان.

ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: بەمەبەستی گفتوگۆکردن و دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ بەدواداچوون و زانینی چارەنووسی سەرنشینە کوردەکانی ناو بەلەمە نقوومبووەکەی سنوورە ئاوییەکانی یۆنان و کەیسی ئەو قوتابییە کوردەی کە لە ئێران کوژراوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 09ـی 11ـی 2022 لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، بەسەرپەرشتیی د. ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی و ڕاوێژکارانی لێژنەكه‌ کۆبووەوە.

ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا، لەلایەن سەرۆکی لێژنەكه‌وە تیشک خرایەسەر پرسی ئەو بەلەمەی کە پێش چەند ڕۆژێک لە دوورگەی مادیلی لە سنووری وڵاتی یۆنان بە نزیکی حەفتا سەرنشینه‌وه‌ ژێرئاوکەوتبوو و به‌هۆیه‌وه‌ نۆ کەس خنکان و 25 کەسیش ڕزگاریان بوو، بەڵام بەشێکى زۆری سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه‌ تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن و چارەنووسیان بە نادیاری ماوەته‌وه‌، دوای گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لەسەر ئەم پرسە و وەرگرتنی زانیاری و ڕوونکردنەوەی ئەندامانی لێژنەكه‌، بریار درا له‌ ڕێگه‌ی کونسوڵخانەی وڵاتی یۆنان لە ھەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکانى تر ھەوڵ بدرێت ئەو کۆچبەرە کوردانەی کە لەناو ئەو بەلەمەدابوون چارەنووسیان بزانرێت و بگەڕێنرێنەوە ھەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەش داوە کە تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوه‌کە، گفتوگۆکردن بوو لەسەر پرسی کوشتنی ئەو خوێندکارە کوردەی بەناوی بەشار فایەق ئەحمه‌د، 21 ساڵ کە خەڵکی قەزای بەردەڕەشە و قوتابی قوناغی دووەمی کولێژی پزیشکی بووە لە زانکوی ئەھواز، دوای ئەوەی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو درایە بەر چەقو و دوای چوار ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەھۆی سەختیی برینەکانی کۆچی دوایی کرد، لێژنە لەسەر ئەم کەیسە بە پێویستى زانى بەدواداچوون بکرێت و داواش بکرێت بکوژانی ئەو قوتابییە بدرێنە دادگە و بە سزای خۆیان بگەن، ھەروەھا ماڵباتی بەشار فایەق قەرەبوو بکرێنه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.