Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:17

کارەبا دەگەیەنرێتە گوندێکی دیکەی چەمچەماڵ

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 09ـی 11ـی 2022 دەست بە کارەکانی گەیاندنی کارەبا بۆ گوندی قەیتەوانی گەورە لە ناحییەی قادر کەرەمی سنووری قەزای چەمچەماڵ کرا.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوە دا کە بەگوژمەی نزیکەى 100 ملیۆن دینار، دەست بە کارەکانی گەیاندنی کارەبا بۆ گوندی قەيتەوانى گەوره لە ناحیەی قادر کەرەم كرا.

کارەبای سلێمانی جەختیشی کردەوە کە له ماوەيەكى نزيكدا ئەو گوندە بە كارەباى نیشتمانى ڕووناک دەكرێتەوه.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.