Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:32

خاوه‌نی فه‌یسبووك داوای لێبوردنی تایبه‌ت ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی كۆمپانیای مێتا و خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ ئیداره‌ی كۆمپانیاكه‌یان به‌ ناچاری بڕیاریداوه‌ ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ ڕێژه‌ی 13% كه‌م بكاته‌وه‌ و به‌مه‌ش 11 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌ كاره‌كانیان ده‌رده‌كه‌ن.

مارك زۆكه‌ربێرگ سه‌رۆكی كۆمپانیای مێتا ڕایگه‌یاند كه‌ كۆمپانیاكه‌یان به‌ ناچاری ده‌ستبه‌رداری 11 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ده‌ركردنی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت له‌ مێژووی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: من خۆم به‌رپرسیاره‌تی بڕیاره‌كه‌ و ئه‌و دۆخه‌ ناله‌باره‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرم، داوای لێبوردنی تایبه‌تیش له‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م كه‌ زه‌ره‌رمه‌ندی بڕیاره‌كه‌ ده‌بن.

جێی باسه‌ كۆمپانیای مێتا ته‌نیا له‌مساڵدا پشكه‌كانی به‌ ڕێژه‌ی 71% دابه‌زیوه‌، به‌هۆی ئه‌م زیان و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتانه‌ی به‌ناچاری ده‌ستبه‌رداری به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌رانی ده‌بێت.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.