بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆمارییەكان نزیكبوونەوە لە دەستەبەركردنی زۆرینەی دەنگ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، لەكاتێكدا كۆنتڕۆڵكردنی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا یەكلایی نەبووەتەوە.
كۆمارییەكان پشكی خۆیان لە ئەنجومەنی نوێنەران بەرزكردەوە بۆ 210 كورسی، كە تەنها 8 كورسییان ماوە بۆ ئەوەی زۆرینەیان لە دیموكراتەكان وەربگرن.
بەپێی چاودێرییەكانی سی ئێن ئێن، دیموكراتەكان - تا ئێستا - 190 كورسییان هەیە لە كۆی 218 كورسی پێویست بۆ زۆرینە و كۆنترۆڵكردنی ئەنجومەنی نوێنەران.
كۆمارییەكان نزیكن لە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.