راگهیاندنی پارێزگای ههولێر بڵاویكردهوه، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ڕهزامهندیدا بەمانەوەى قەرەبووی زەوییەکانی گوندی کۆریی لەشوێنی خۆی.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 10 ى 11 ى 2022، له راگهیاندراوێكدا، پارێزگای ههولێر بڵاویكردهوه، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندیدا بە مانەوەى قەرەبووی زەوییەکانی گوندی کۆریی لە شوێنی خۆی و تاپۆکردنى لەسەر سودمەندانى کە ماوەیەکى زۆرە چاوەروان بوون.
ئاماژه بهوهشكراوه، ئەوەش دواى ئەوەى لەلایەن پارێزگای هەولێر و وەزارەتى شارەوانى و سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر لە پێناو بەرژەوەندى گشتیى و قەرەبووکردنەوەى سوودمەندانی زەوییەکان کە زۆربەى زۆریان خەڵکى هەژار و کرێنیشینى شارەکەمانن هەوڵێکى زۆردرا تاکو لە هەمان شوێنى خۆیان کە پێشوتر بۆیان دیاریکرابوو قەربووبکرێنەوە.
پارێزگای ههولێر راشیگهیاندووه، بەم بۆنەیەوە وەک پارێزگا پیرۆزبایی لە خاوەن زەوییەکان دەکەین و دڵنییایان دەکەینەوە لەنزیکترین کاتدا لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەست دەکرێت بە ڕێکار و پڕۆسەی تاپۆکردنی زەوییەکان.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.