Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:21

له‌ زیادكردنێكی ئاشكرادا ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی شوماخەر بە 13.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

کوردستان TV
100%

لە زیادكردنێكی ئاشكرادا ، كە لە ماڵی سوسبی تایبەت بە زیادكردنی ئاشكرا بەرێوەچوو، ئۆتۆمبێڵەكەی فیرارییەی شوماخەر بە بەهای 13.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
فیرارییەكە لە جۆری (ئێف 2003-جی ئەی)بوو، شوماخەر توانی بووی حەوت جار پاڵەوانی جیهانی لەرێگەی ئەو ئۆتۆمبێڵەوە بەدەست بهێنێت.
ئەو ئۆتۆمبێلە، توانی نرخێكی خەیاڵی لە فرۆشتن تۆمار بكات، ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد، بەجۆرێك ، گەیشتە دوو ئەوەندەی ژمارەی پێوانەیی پێشووتر كە 7.5 ملیۆن دۆلار بوو واتە بەبڕی 13.2 ملیۆن فرۆشرا.
شایانی باسە تا ئێستا ئەو كەسەی ئۆتۆمبێڵەكەی كڕیوە ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە، ئەو لە رێگەی تەلەفۆنەوە بەشداری لە زیادكردنەكە كردبوو.
ئا- كامران
ژێدەر- ئەلبیلاد
 

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.